Daroon- دەروون- ماستاوچێتی لەنێو کۆمەڵگەی کوردی دا
Rudaw Stream Rudaw Stream
77.4K subscribers
16,946 views
226

 Published On Premiered Sep 21, 2024

ماستاوکردن چییە و جیاوازی نێوان ماستاو کردن و رێزگرتن چییە؟ ماستاوکردن لە بوارەکانی جیاوازدا بە تایبەت لە سیستەمی دەوڵەتدارییدا چ کاریگەرییەکی لەسەر کۆمەڵگەدا هەیە؟

ئەمانە ئەو پرسیارانە بوون کە لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دەروون لە تۆڕی میدیایی رووداو باسیان لێکرا.

بەرنامەی دەروون ئەم هەفتە بە میوانداری هەژار هەورامی، مامۆستای زانکۆ، د. سانا کەمال، پارێزەر و هونەرمەند ئەیام ئەکرەمی ئەکتەر بەڕێوەچوو.

ئەیام ئەکرەم رۆڵی کەسێکی ماستاوچی لە سەرەتای بەرنامەکەدا گێڕا و پاشان بوونی کەسانی ماستاوچی لە نێو هونەر و کاریگەرییەکانیان لە سەر هونەردا باسکرد و گوتی" من لە هەموو ژیانم ماستاوم بۆ وەرگرتنی هیچ رۆڵێک نەکردووە، بەڵام کەسانی لەمجۆرە لە نێو هونەرمەندەکاندا هەن و زۆرکەس بە ماستاوکردن توانیویانە رۆڵ وەرگرن".

مامۆستا هەژار هەورامی لە بەرنامەکەدا پێناسەی ماستاوچییەتی کرد و ماستاوچییەتی بە دێوەزمەیەکی رەش شوبهاند لە تارایەکی سپیدا و پێیوایە کە رێز و ئیحترام لەگەڵ ماستاوکردن جیاوازی و ستانداردی هەیە و گوتی" لە وڵاتانی جیهانی سێیەم کەسانی نەشیاو زۆر دەچنە سەر دەسەڵات و ئەو کەسانەش ناهێڵن کەسی زانا بچنە پێشەوە". هەژار هەورامی ئاماژەی بەوە کرد، لە وڵاتانی مۆدێرندا ریشی دەوڵەت بە دەست خەڵکەوەیە، بەڵام لە وڵاتی جیهانی سێیەم، بە پێچەوانەوە ریشی خەڵک بەدەست دەوڵەتەوەیە و دەوڵەت دابەشکاری سەروەت و سامانە لە نێو خەڵکدا و خەڵک ناچار دەبن ماستاوچییەتی دەوڵەت بکەن، چونکە ئەگەر بە باڵای بەرپرسانی دەوڵەتدا نەڵێن و ماستاوچییەتی نەکەن، بەرپرسانی دەوڵەتیش بەشیان نادەن".

د.سانا کەمال، پارێزەر، میوانی دیکەی بەرنامەکە بوو و لەبارەی ئەمجۆرە کەسانەوە گوتی:" ماستاوچییەتی پێداهەڵدانێکی ناڕەوایە وکەسی ماستاوچی کەسی نەخۆشن، چونکە کاتێک کەسێ ماستاو دەکات کە خۆی بە کەم دەزانێت و کێشەی لە کەرامەتیدا هەیە". د.سانا کەمال جەختی لەوە کردەوە کە " ماستاوچییەتی سیاسی مەترسیدارترین جۆری ماستاو کردنە لە کۆمەڵگەدا و کەسی ماستاوچی حەزدەکات کەسانی دەوروپشتی خۆی خەڵکی بێ توانا و نەشیاو بن، چونکە ئەگەر بەتواناو شیاو بن ئەو دەسڕێنەوە". هەروەها لە وڵامی پرسیاری دەروون کە ئایا ماستاوکردنی کوڕ بۆ کچ رەوایە؟ گوتی" ئەگەر ماستاوی کوڕ بۆ کچ ماستاوێکی پاک و بێگەرد بێت کێشەی تێدا نابینم و زۆر کور بۆ کچ ماستاویان کردووەو ئەنجامەکەی بووە بە هاوسەرگیری و ئێمە لە دادگا کاری یاسایی هاوسەرگیرییەکانیمان بۆ کردووە".

show more

Share/Embed