BelgeFilm -Ahmet kaya . بەڵگەفیلم - ئەحمەد کایا
Rudaw Documentary Rudaw Documentary
425 subscribers
154 views
6

 Published On Sep 10, 2024

- ئەحمەد كایا: سترانبێژی كوردی باكووری كوردستان و دامەزرێنەری مۆسیقای ناڕەزایی لە توركیا. پاییزی ساڵی 2000 لە پاریس بە مەرگێكی گوماناوی كۆچی دوایی كرد.

ئەحمەد کایا بە گۆرانییە کۆمەڵایەتییەکانی لایەنگری خەڵکی ھەژار و کوردانی باکووری کوردستان دەکرد، هەر ئەم شێوازەی گۆرانیگوتن و لایەنگریکردن لە کەمینەکان، ببوە ھۆی ئەوەی خۆی لە زیندان ببینێتەوە و گۆرانییەکانیشی قەدەخەبکرێن.

زیندان و ئەشکەنجەدان ئەحمەد کایایان ساردنەکردەوە لە کوردبوون، بۆیە لە ئاداری 1999، کاتێ خەڵاتی باشترین گۆرانی ساڵی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی وەگرت، کوردبوونی خۆی راگەیاند و گوتی "من، گۆرانییەکی کوردیم لەناو ئەلبوومە تازەکەم داناوە، چونکە من بە رەسەن کوردم"، ئیدی ئەمە توڕەبوونی نەتەوەپەرستەکانی لێکەوتەوە و بە خائین تۆمەتباریان کرد.

وەکو بنەماڵەکەی باسی دەکەن، کەس هێندەی ئەحمەد کایا هۆگر و شەیدای ئازادی و سەربەخۆیی نەبووە، کەسیش هێندەی ئەو ئازاری بێ وڵاتی نەچێشتووە، هەر ئەمەش وایکردووە رووبەڕووی سەتان مەترسی و ئەشکەنجە ببێتەوە.

ئەحمەد کایا لە ساڵی 1957 لە شاری مەلەدی باکووری کوردستان لەدایکبوو. لەگەڵ بنەماڵەکەی بە ھیوای ژیانێکی باشتر روویان کردووەتە ئیستەنبووڵ. ئەحمەد کایا لە ئیستەنبووڵ تێکەڵی سیاسەت بووە. لەگەڵ سیاسەتیش خۆی فێری میوزیک کردووە، شیعری نووسیوە، لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیانیشیدا، ھەمووجۆرە کارێکی کردووە.

لە ساڵی 1985 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی بەناوی "مەگری بچکۆل" بڵاوکردووەتەوە و پێشوازییەکی باشی لە لای خەڵک لێ کرا، بەڵام مەرگ رێگەی پێ نەدا لە کاری هونەری و ژیان بەردەام بێت، لە 16ـی نۆڤەمبەری ساڵی 2000 لە غەریبی و لە تەمەنی 43 ساڵیدا لە پاریس، کۆچی دوایی کرد.

بەرهەمی ساڵی 2013

show more

Share/Embed