Published On Sep 24, 2024
ئەزموونی کاروان عومەری سەماکار و راھێنەری بەتوانای بواری سەمای بالێ، ناوەڕۆک و کرۆکی بەڵگەفیلمی "ماڵێک خاڵی خاڵی لە سەما" یە کە ساڵی 2014 بەرهەمهێنراوە.
ئەو دەرچووی کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی بەغدایە و ماوەیەکی زۆر لە پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی مامۆستا بووە و مامۆستا و راھێنەری بواری بالێ بووە لە سویسرا.
کاروان عومەر کەسایەتییەکی ناسراوی بواری نواندنە و بە بایەخەکانی بۆ ھوونەری بالێ، وێڕای دروستکردنی جووڵانەوەیەکی نوێ لە بواری ھونەر، ھاوکات گۆڕانکارییەکی کۆمەڵایەتی لەو بوارەدا ھێنایە کایەوە. بە گەڕانەوەی ئەو بۆ کوردستان جارێکی دیکە ماڵەکەی پڕکردەوە لە رۆحی سەما و گەنجەکانی ئاشنای مێتۆدە نوێکانی بواری سەما کرد.
ئەمانە و چەندین زانیاریی دیکە لەبارەی ماڵە خاڵییەکەی سەما، لەم بەرھەمە دۆکیۆمێنتارییەی رووداو ببینن.